بانكی ناوەندی عێراق دەیان ملیۆن یۆرۆی بۆ هاوردەكردنی كاڵا لە توركیا تەرخان كردووە

ناوەندی هەواڵەكان

بانكی ناوەندی عێراق  وەك هەنگاوی سەرەتایی دەیان ملیۆن یۆرۆى دابین كردووە، بۆ هاوردەكردنى كاڵا و كەلوپەل لە توركیاوە، ئەمەش لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی ئەو ڕێككەوتنە دێت، كە لە هەفتەی ڕابردوو لەگەڵ توركیادا واژۆ كراوە.

میدیا عێراقییەكان لە زاری سەرچاوەیەكی حكومییەوە هەواڵی دابینكردنی دەیان ملیۆن یۆرۆیان لەلایەن عێراقەوە بۆ هاوردەكردنی كاڵا لە توركیاوە بڵاو كردەوە.

ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاندووە، بانكی ناوەندی عێراق  وەك هەنگاوی سەرەتایی دەیان ملیۆن یۆرۆى دابین كردووە، بۆ هاوردەكردنى كاڵا و كەلوپەل لە توركیاوە، ئەمەش لە ڕێگەی پارەدان بە بازرگانانی عێراقەوە دەبێت بە مەبەستی بەهێزكردنی دیناری عێراقی.

ئاماژە بەوەش كراوە، ئەمەش لە ئەنجامی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی بانكی نێوان عێراق و توركیا دێت، كە هەفتەی ڕابردوو لە ئەنقەرە ئەنجامدرا.

جێگەى ئاماژەیە، بانكی ناوەندی عێراق لە ڕۆژى ٣ی ئەم مانگەوە دەستی كردووە بە هاوردەی كاڵا لە توركیاوە بە یۆرۆ.

هـ.ئ

Comments are closed.