بە بەشداری كەسایەتییە سیاسییەكانی عێراق كامپینی ئازادكردنی ڕێبەر ئۆجالان فراوانتر دەبێت

ناوەندی هەواڵەكان

كەسایەتییە كۆمەڵایەتی و سیاسییەكانی عێراق، خوازیاری چارەسەری پرسی كوردن و داوای ئازادكردنی ڕێبەر و بیرمەندی كورد عەبدوڵا ئۆجالان و گەڕانەوەی بۆ دۆخی ئاسایی خۆی دەكەن.

شێخ ڕەحیم سەعدی، سیاسەتمەدار و بەرپرسی حزبی یەكگرتووی دیموكراسی عێراق لەبارەی ئازادی جەستەیی ڕێبەر و بیرمەندی كورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاژانسی ڕۆژنیوز دەدوێت.

شێخ ڕەحیم سەعدی ڕایگەیاند، هاوسۆزی پرسی كوردن، هەروەها پاڵپشتی لە هەڵمەتی چارەسەری پرسی كورد و ئازادی ڕێبەر ئۆجالان دەكەن، هۆشداریشی دا لە دەرئەنجامەكانی ئەشكەنجەدانی ئەو سەركردەیە.

دەشڵێت، فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالان بە چارەسەرێكی هەمەلایەنە بۆ هەموو كێشەكانی ناوچەكە و بە تایبەت پرسی كورد دەبینین، داوای ئازادكردنی ڕێبەر و بیرمەندی كورد عەبدوڵا ئۆجالان و گەڕانەوەی بۆ دۆخی ئاسایی خۆی دەكەین.

جێگای سەرنجە، دەوڵەتی داگیركەری تورك ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانی لە ساڵی ١٩٩٩ لە كینیا دەستگیر كرد، دواتر سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاند، بەڵام سزاکەی گۆڕدارا بۆ زیندانی هەتاهەتایی.

هـ.ئ

Comments are closed.