ڤاکسینێکی تایبەت بە نەخۆشی ئۆتیزم دۆزرایەوە

ناوەندی هەواڵەکان

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردووەتەوە، زانایانی چین پەرەیان بە جۆرێک لە ڤاکسین داوە کە توانای چارەسەرکردنی نەخۆشی ئۆتیزمی هەیە.

ئەمڕۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایدەگەیەنێت، زانایانی چین توانیویانە جۆرێکی ڤاکسین دروست بکەن بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی ئۆتیزم بەکار دەهێنرێت و دەتوانرێت لە ئێستادا بۆ چارەسەری ئەو نەخۆشییە سوودی لێ ببینرێت.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ئێستادا ڤاکسینەکە تەنیا لەسەر مشک تاقیکراوەتەوە و ئەنجامی ئەرێنی داوەتەوە، ئەمەش هیوایەکی گەورە دەبەخشێت کە بتوانن بەم زووانە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی ئۆتیزم بەکاری بهێنن.

هاوکات، توێژەران سەبارەت بەو ڤاکسینە باس لەوە دەکەن، دەتوانرێت لە ئێستادا بەکار بهێنرێت بۆ یارمەتیدانی ئەو کەسانەی بەدەست نەخۆشی ئۆتیزمەوە دەناڵێنن.

نەخۆشی ئۆتیزم بە زۆری لەناو منداڵاندا بەدی دەکرێت، بە شێوەیەک ساڵی ٢٠٢٠ لە هەر ٣٦ منداڵێک یەک منداڵیان هەڵگری نەخۆشی ئۆتیزم بوو.

پزیشکەکان ئامۆژگاری دەکەن کە لە تەمەنی ١٨ مانگ و ٢٤ مانگیدا پشکنین بۆ نەخۆشی ئۆتیزم ئەنجام بدرێت، کە دەتوانرێت زمان و جووڵە و توانای بیرکردنەوەی منداڵەکە و هەروەها ڕەفتار و هەستەکانی لەگەڵ منداڵانی دیکەی هاو تەمەنیدا بەراورد بکرێت.

ر.س

Comments are closed.