لیواکانی قەسام: ئەمڕۆ زیاتر لە ٢٤ زرێپۆشمان تەقاندووەتەوە

ناوەندی هەواڵەکان

لیواکانی عیزەدین قەسام لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، چەکدارەکانیان لە بەیانی ئەمڕۆوە پێکدادانی توندیان لەگەڵ هێزەکانی ئیسرائیل ئەنجام داوە و زیانێکی زۆریان بە سەرباز و تانک و زرێپۆشەکانیان گەیاندووە.

لیواکانی قەسام لە بەیاننامەیەکدا ڕایدەگەیەنن، موجاهیدینی قەسام لە هەموو میحوەرەکانی کەرتی غەزەوە پێکدادانی توندییان لەگەڵ هێزەکانی ئیسرائیل ئەنجام داوە و زیانێکی زۆریان پێ گەیاندوون، تەنیا لە شاری خان یوونس، زیاتر لە ٢٤ زرێپۆشی سەربازییان تەقاندووەتەوە.

ئاماژەی بەوەش داوە، لە هێرشێکی پلان بۆ دانراودا ١٨ سەربازیان کردووەتە ئامانج و نیشانە شکێنەکانیان هەشت سەربازیان کوشتووە و ماڵێکیان تەقاندووەتەوە کە هێزێکی تایبەتی ئیسرائیلی تێدا بووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە بەشێکی دیکەی کەرتی غەزەدا بۆسەیان بۆ هێزەکانی ئیسرائیل داناوە و کەوتوونەتە ناو کێڵگەیەکی پڕ لە مین و زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە، پاشان لە ڕێگای مووشەکی کورت مەوداوە هێرشی جۆراو جۆر ئەنجامدراوە، جەختی لەوە کراوەتەوە کە لەسەر زەوییە داگیرکراوەکانیان سەرجەم سەربازە ئیسرائیلییەکان دەنێژن.

ر.س

Comments are closed.