ناوەندی هەواڵەکان
کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان لە زانکۆی سلێمانی بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی جیهان یەکەمین کۆنفرانسى نێودەوڵەتى ژن بە ناونیشانی (ژن لە ئاوێنەی کۆمەڵگە و مێژوودا)، ئەنجام دەدات.
سبەی پێنجشەممە، یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ژن لەژێر ناونیشانی (ژن لە ئاوێنەی کۆمەڵگە و مێژوودا)، بەڕێوەدەچێت، کۆنفرانسەکە لەلایەن کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان لە زانکۆی سلێمانی بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی جیهان ئامادەکاریی بۆ کراوە و ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت، کە هەوڵێکە بۆ بە ئەکادیمیکردنی پرسی ژن و بەدیارخستنی ڕۆڵی ڕەسەنی ژنانی کورد، توێژەران و ئەکادیمیان بە توێژینەوەکانیان بەشداری کۆنفرانسەکە دەبن.
زانکۆی سلێمانی لە چوارچێوەی درووشمی “زانکۆ لە شاڕێی خزمەتی کۆمەڵگە”دا، هەوڵ دەدات پرسی ژن بکاتە پرسێکی زانستی و ئەکادیمیی، ئەم کۆنفرانسەش هەنگاوێکە بۆ ئەو ئامانجە، کە تێیدا هەوڵدەدرێت بە زانستیانە وەڵام و چارەسەرەییەکان بۆ پرسی ژن بخرێنەڕوو و گفتوگۆیان لەبارەوە بکرێت.
ش. ئـ
Comments are closed.