ببینن چۆن گەریلا بەسەر دوژمندا دەدەن و تێکیان دەشکێنن

ناوەندی هەواڵەکان

لە نوێترین دیمەنی چالاکی گەریلادا، لە تاریکی شەودا گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بەسەر دوژمندا دەدەن و تێکیان دەشکێنن، لە دیمەنەکەدا تەرمی سەربازی تورکی داگیرکەر کەتووە و گەریلا بە سەرکەوتووانە دەست دەگرن بەسەر سەنگەر و چەک و جبەخانەی دوژمندا.

گەریلا تیڤی بەشی دووەمی دیمەنی ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕیی شەهید لەیلا سۆرخوینی بڵاوکردەوە، کە لەلایەن گەریلاکانی ئازادیی کوردستانەوە لە مەتینا ئەنجام درا و تێیدا ١٨ داگیرکەر سزا دران.

ناوەندی ڕاگەیاندن چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، لە بارەی ئەنجام و دەستکەوتەکانی ئەو ئۆپەراسیۆنەوە ڕایگەیاند، ٢٦ـی تشرینی دووەم لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای چارچەل لە دژی داگیرکەران چالاکییەکی شۆرشگێڕیی لە ژێر ناوی شەهید لەیلا سۆرخوین ئەنجام درا، هێزەکانمان لە پێنج لاوە لە داگیرکەرانیان دەدا، بە نارنجۆک و چەکی تاکە کەسی لە داگیرکەران درا، هێزەکانمان چوونە سەر تەرمی ١٢ داگیرکەر کە هەموویان سزا دراون.

هەروەها ئەوەش ڕاگەیاندراوە، ئەو هێزانەی کە دەیانویست بە هانای داگیرکەرانەوە بێن، لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج، کەوتنە تەڵەوە و بە شێوەیەکی کاریگەر لێیان درا، لەوێش شەش داگیرکەری تر سزادراون، لە ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕیی شەهید لەیلا ئامەد سۆرخویندا بە گشتیی ١٨ داگیرکەر سزادران.

ئێرە دابگرە بۆ بینینی بەشی یەکەم

ب.گ

Comments are closed.