هەپەگە: رۆدی نالین شەهیدبوو

ناوەندى هەواڵەکان

هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکى شەهیدی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، لە مانگى کانونى یەکەمى ئەمساڵ هاوڕێمان رۆدی نالین لە مێردین شەهیدبوو، دەشڵێن، سەرەخۆشی لە گەلی وڵاتپارێزی کوردستان بە تایبەتی بنەماڵەی بە نرخی ئەو شەهیدانە دەکەین.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانى پاراستنى گەل- هەپەگە لە ڕاگەیاندراوێکدا ناسنامەی گەریلایەکى شەهیدى بڵاوکردەوە، کە لە مێردین شەهید بوو.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، لە ڕۆژى ٣ى مانگى کانونى یەکەمى ئەمساڵ هاوڕێمان رۆدی نالین لە مێردین شەهیدبوو.

دەشڵێن، سەرەخۆشی لە گەلی وڵاتپارێزی کوردستان بە تایبەتی بنەماڵەی بە نرخی ئەو شەهیدە دەکەین.

باس لەوەشکراوە، بەڵێن دووپات دەکەینەوە، تێکۆشانی ئازادیی رۆدییەکان، کە بە شێوەی گیانبازانە بەشدارییان تێداکرد و لەپێناویدا بێ دوودڵی شەڕیان کرد، بگەیەنینە سەرکەوتن.

هەپەگە لەبارەى ناسنامەى شەهیدەکەوە بەم جۆرە زانیارى خستووەتە ڕوو:-

ناسناو: رۆدی نالین

ناو و پاشناو: ئۆرهان ئەلما

شوێنی لەدایکبوون: مێردین

ناوی دایک- باوک: مەجبورە- عەبدولکەریم

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣/ مێردین

ئ.م

Comments are closed.