قڕكردنی ژنان بەردەوامە و ژنێکی دیکە کوژرا

ناوەندی هەواڵەكان

شەوی ڕابردوو لە یەكێک لە گەڕەكەكانی پارێزگای سلێمانی، ژنێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە بە چەقۆ بریندار دەکرێت و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەی گیان لەدەست دەدات.

سەرباری بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و بەردەوامی هەوڵەکان بۆ ڕێگرییکردن لە توندوتیژیی و کوشتنی ژنان، شەوی ڕابردوو لە یەکێک لە گەڕەکەکانی سلێمانی، ژنێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە بە لێدانی چوار چەقۆ بریندار دەکرێت و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکانی گیان لەدەست دەدات.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوكراونەتەوە، ئەو دوو هاوسەرە پێشتر لە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان و خێزان، کەیسیان هەبووە، بەڵام هیچ چارەسەرێکیان بۆ دانەنراوە، تا شەوی ڕابردوو پیاوەکە بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر ژنەکە و کوشتوویەتی.

هەر بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، پیاوەکە دوای ئەنجامدانی تاوانەکە خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە.

ب. هـ

Comments are closed.