نما نەریمان: ئازادیی بۆ ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد

ناوەندی هەواڵەکان

لە چوارچێوەی کەمپەینی “ئێمە داوای دەستبەجێ ئازادکردنی ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد دەکەین” نما نەریمان چالاکوان و ڕەخنەگر لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا داوای ئازادکردنی سلێمان ئەحمەد دەکات کە ماوەی ٤٥ ڕۆژە لەلایەن پەدەکەوە ڕفێندراوە و بێسەروشوێن کراوە.

ئەمرۆ ٤٥ ڕۆژە سلێمان ئەحمەد ڕۆژنامەنووس و هەواڵسازی ئاژانسى (ڕۆژنیوز) لەلایەن پەدەکەوە، لە دەروازەی فیشخابوور بەبێ هیچ هۆکارێک ڕفێندراوە و تا ئێستاش بێسەروشوێنە، لە پاش شەش ڕۆژ درەنگانی شەوی ٣٠ـی مانگى ڕابردوو، ئاسایشی دهۆک ڕاگەیاندراوێکی پڕ لە چەواشەکاریی و ناڕاستی بڵاوکردەوە و دانی پێدا نا، کە ڕفاندوویانە.

لە دژی ئەمەش ٢١٥ ڕۆژنامەنووس، چالاکوان، سیاسەتمەدار، کەسایەتیی و دەزگا و ڕێکخراوی جیاواز، کەمپەینێکیان بۆ ئازادیی ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد ڕاگەیاند و داوای دەستبەجێ ئازادکردنی دەکەن.

لەو چوارچێوەیەشدا نما نەریمان چالاکوان و ڕەخنەگر، پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاو کردەوە و تێیدا دەڵێت: ئازادیی بۆ ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد و هەموو ڕۆژنامەنووسەکانی کوردستان.

زیاتر لە دە جار تیمی پارێزەرانی ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد چوونەتە ئاسایشی دهۆك بۆ بینینی، بەڵام هەموو جارەكان بە بیانووی جۆراو جۆر ڕێگرییان لێكراوە، ئەمە لە کاتێکدایە بەپێی مادەی ١٤٤ـی بنەماکانی یاسای سزای دادگەریی عێراق، هەر كەسێك بە هەر تۆمەت و تاوانێك دەستگیر بكرێت، مافی خۆیەتی داوای پارێزەر بكات.

ب.گ

Comments are closed.