بەهۆی نەبوونی ئاو لە دۆڵی ئاكۆییان گردبوونەوەیەك ئەنجامدرا

ناوەندی هەواڵەكان

بەهۆی نەبوونی ئاو لە دۆڵی ئاكۆییانی سنووری ڕەواندوز، دانیشتووانی ئەو ناوچەیە گردبوونەوەیەكیان ئەنجامدا.

ماوەی دوو هەفتەیە دۆڵی ئاكۆییان لەلایەن حكوومەتی كاربەڕێكەرەوە بێ ئاو كراوە، دانیشتووانەكەی كابینەی نۆ بە بەكەمتەر خەم دەزانن و دەڵێن حكومەت پارەی ئاوی كۆمپانیاكانی ئاو نادات.

پەیامنێری ڕۆژنیوز لەو سنوورە پێی ڕاگەیاندین، ئەمڕۆ دانیشتووانی دۆڵی ئاكۆییان گردبوونەوەیەكیان ئەنجامدا، بەهۆی نەبوونی ئاوەوە و دەڵێن، دوو هەفتەیە حكومەت ئاوی بۆ ناوچەكە نەناردووە، هۆكارەكەشی كابینەی نۆیە بەهۆی ئەوەی پارەی كۆمپانیاكانی ئاو نادات.

ئاماژە بەوەش كراوە، لەبەر ئەوەی پارەی كۆمپانیاكانی ئاو نەدراوە، تەنكەرەكانی ئاو ماوەی دوو هەفتەیە ئاو دابەش ناكەن.

ڕایانگەیاندووە، سەردانی قائیمقاییان كردووە، بەڵام كێشەكەیان چارەسەر نەكراوە.

كابینەی نۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە زۆربەی سێكتەرەكان شكستی هێناوە و بە تایبەتی لە ڕووی كارەبا و مووچە و ئاو و خزمەتگوزاریی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانەوە.

ب. هـ

Comments are closed.