گەریلا تی ڤی دیمەنی ئەنجامی ئۆپەراسیۆنى شۆڕشگێڕانی لە مەتینا بڵاوکردەوە

ناوەندی هەواڵەکان

گەریلا تی ڤی دیمەنی ئەو چەک و کەرەستە سەربازییانەی بڵاوکردەوە کە لە مەتینا و لە ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕیی شەهید لەیلا ئامەد دەستیان بەسەردا گیرابوو.

ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید لەیلا ئامەد، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لەلایەن گەریلاکانی ئازادیی کوردستانەوە ئەنجامدرا. لە دیمەنەکەدا گەریلاکان چەک و کەرەستە سەربازییە دەستبەسەرداگیراوەکان نیشان دەدەن.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە پێشتر ڕایگەیاندبوو، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕییدا ١٨ سەربازی تورک سزادراون و لەبارەی ئەو چەک و کەرەستە دەستبەسەرداگیراوانەش ئاماژەى بەوە کردبوو، هێزەکانمان لە سەر تەرمی داگیرکەران چەکێکی نیوئۆتۆماتیکی بی کەی سی، بۆمهاوێژێک، ٢ چەکی سوکی ئێم پی تی- ٥٥، ١٢ مەخزەنی چەکی ئێم پی تی- ٥٥، مین دۆزەرەوەیەک، ٢ دووربینی چەک، تەلەفونێکی گەورەی مانگی دەستکرد، ٢ تەلەفونیان دەستبەسەردا گرتووە.

هەروەها دەستیان گرتبوو بەسەر دووربینێکی تەرماڵ، ٢ پاوەربانک، ٤ بەرگی دژە ئاو، دوو قەمسەڵە یان پاڵتۆ، هێلەکێکی سەربازی، قاتێک جلی سەربازیی، کڵاوێکی سەربازیی، جانتایەکی فریاگوزاریی تەندرووستی، تەرمۆزەیەک، جوتێک دەستکێش و دوو چەقۆ دەستیان بەسەردا گیراوە”.

Comments are closed.