لە پێشانگایەکی شێوەکارییدا دەستڕەنگینی ٣٢ هونەرمەندی شێوەکار نمایش کرا

سلێمانی

ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا لە شاری سلێمانی وەرزی یەکەمی (ئاڕ گەلەری) کرایەوە، کە پێشانگایەکی هەمیشەیی شێوەکارییە، تێیدا ٣٢ هونەرمەندی شێوەکار بەشداربوون تێیدا.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، وەرزی یەکەمی ئاڕ گەلەری بە ئامادەبوونی هونەرمەندان و ڕۆشنبیرانی شار، پێشانگایەکی شێوەکاری بۆ ٣٢ گەنجی هونەرمەندی شێوەکار کرایەوە، کە تێیدا چەندین تابلۆی هونەری تێیدا نمایش کرا.

ژیلیا خەلیل

لەو بارەیەوە ژیلیا خەلیل، یەکێکە لە ڕێکخەرانی گەلەریەکە بۆ ڕۆژنیوز وتی: ئاڕ گەلەری پێشانگایەکی هەمیشەیی شێوەکارییە، کە تێیدا ٣٢هونەرمەندی شێوەکار بەشداربوونە لەم پێشانگایەدا و نزیکەی ٧٥ تابلۆ نمایش کراوە.

ئاماژەی بەوەشدا، ئامانجمان لە کردنەوەی ئەم گەلەریە لەوە دایە، کە پێشانگایەکی هەمیشەیی بۆ هونەرمەندان بکەینەوە، هونەر بە کولتوور بکەین لەناو خەڵکدا و لە هەموو ماڵێکی کوردیدا تابلۆیەکی هونەری بوونی هەبێت.

کامەران نووری

کامەران نووری هونەرمەندێکی بەشداربووی پێشانگاکەیە بە چوار تابلۆ بەشداری کردووە بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، بوونی ئەم جۆرە پێشانگایانە گرنگیدانە بە هونەر و هونەرمەندان و گرنگە کە هونەرمەندان هەوڵی تەواو بدەن تا بتوانن هونەری کوردی زیاتر بەرەو پێش بەرن.

لەو چوارچێوەیەدا کوردستان ئەحمەد هونەرمەندێکی دیکەی بەشداربووی پێشانگاکە بوو، کە بە دوو تابلۆ بەشداری کردبوو بۆ ڕۆژنیوز وتی: کارەکانم زیاتر کاری مۆدێرنە و گوزارشت لە سروشت و جوانییەکانی دەکات، کە مرۆڤ چۆن بتوانێت ژینگەی خۆی بپارێزێت، هەر کاتێک سروشتمان پاراست، ئەو کات دەتوانین وێنایەکی جوان ببینین.

کوردستان ئەحمەد

ئاماژەی بەوەشدا، دروست بوون و کردنەوەی ئەم جۆرە پێشانگایانە سوودێکی زۆری هەیە بۆ هونەرمەندان و زیاتر هۆشیارکردنەوەی هەمووان، بۆیە گرنگە ئەم جۆرە گەلەریانە زیاتر هەبێت.

ر.س

Comments are closed.