کوڕی فەرماندەیەکی سەربازی ئیسرائیل لە غەزە کوژرا

ناوەندی هەواڵەکان

ئەمڕۆ لە ڕاگەیەنراوێکدا سوپای ئیسرائیل کوژرانی کوڕی سەرۆک ئەرکانی پێشووی سوپای وڵاتەکەی لە باکووری کەرتی غەزە ڕاگەیاند.

ئاژانسی هەواڵی سی ئێن ئێن بڵاوی کردووەتەوە، سوپای ئیسرائیل کوژرانی گال مێیر ئایزنکۆتی کوڕی گادی ئایزنکۆتی سەرۆک ئەرکانی پێشووی سوپای وڵاتەکەی لە باکووری کەرتی غەزە ڕاگەیاندووە.

ئاماژەی بەوەش داوە، ڕەقیبی یەکەم (یەدەگ) گال مێیر ئایزنکۆت، تەمەن ٢٥ ساڵە و سەربازێکی شەڕکەرە لە فەوجی ٦٩٩ی لیوای یەدەگی کۆماندۆی ٥٥١ی سوپا، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە باکووری کەرتی غەزە کوژراوە.

ئەوە لە کاتێکدایە گادی ئایزنکۆت دوای هێرشەکەی حەماس لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە وەک وەزیرێکی بێ وەزارەت پەیوەندی بە حکومەتی جەنگەوە کرد، بەشداری کۆبوونەوەکانی حکومەتی جەنگی دەکرد، بەگوێرەی ئامارەکان، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردووی جەنگ و هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەزە، نزیکەی ١٠٠ سەربازی ئیسرائیل کوژراون.

ر.س

Comments are closed.