ناوەندی هەواڵەكان
سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرش كرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ناوچەی سەوزی بەغدای پایتەخت، هێرشەكەش لەڕێگەی چەند مووشەكێكەوە بووە، بەڵام هەموو مووشەكەكان لە دەوروبەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا كەوتوونەتەخوارەوە.
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە بارەی هێرش كردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ناوچەی سەوزی بەغدای پایتەخت بۆ میدیا عێراقییەكان دەدەێت.
ئەو سەرچاوەیە ڕاگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرش كرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ناوچەی سەوزی بەغدای پایتەخت، دەنگی تەقینەوە لە دەوروبەری باڵیۆزخانەكە بیستراوە، سیستەمی ئاگاداركردنەوەی باڵیۆزخانەكە زەنگی ئاگاركردنەوەی لێ داوە.
ئەو سەرچاوەیە دەشڵێت، هێرشەكەش لەڕێگەی چەند مووشەكێكەوە بووە، بەڵام هەموو مووشەكەكان لە دەوروبەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا كەوتووەتە خوارەوە، تا ئێستا هیچ گرووپ لایەنێك هێرشەكەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
لە دوای شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیلەوە لە غەزە، گرووپە چەكدارەكانی نزیك لە ئێران بە بەردەوامی هێرش دەكەنە سەر بەرژەوەندی و هێزەكانی ئەمریكا لە خاكی عێراق و سووریا، ئەمریكاش هەڕەشەی وەڵام دانەوەی توند دەكات.
هـ.ئ
Comments are closed.