داهاتی هەفتەی ڕابردووى پارێزگای سلێمانی نزیکەى ١١ ملیار دینار بووە

ناوەندى هەواڵەکان

ماڵپەڕى شەفافییەت داهاتی هەفتەی ڕابردووى پارێزگای سلێمانی بڵاو کردەوە، کە کۆى گشتیى داهاتەکە ١٠ ملیار و ٩١٠ ملیۆن و ٥٣٧ هەزار و ٦٨٨ دینار بووە، ئاماژە بەوەش کراوە، لەو بڕە نزیکەى لە نۆ ملیار دینارى نەختینەیی بووە.

ماڵپەڕى شەفافییەت داهاتی هەفتەی ڕابردووى پارێزگای سلێمانی بڵاو کردەوە، بەپێى ڕاگەیاندراوەکە لە ڕۆژى ٢ـی کانونى یەکەمى ٢٠٢٣ تا ٨ـی کانونى یەکەمى ٢٠٢٣، کۆى گشتیى داهاتى سلێمانى ١٠ ملیار و ٩١٠ ملیۆن و ٥٣٧ هەزار و ٦٨٨ دینار بووە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، لەو بڕە زیاتر لە هەشت ملیار دینار بە شێوەى نەخیتنەیی بووە و نزیکەى لە دوو ملیار دیناریشى بە شێوەى چەک بووە.

جێگەى ئاماژەیە، ڕۆژی ١٥ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی کەوتە کار و لە ئێستادا هاوڵاتییان دەتوانن لە ڕێگەى ماڵپەڕى شەفافییەتەوە ئاگادارى داهاتى ڕۆژانەى سلێمانى، هەڵەبجە و ئیدارەکانى گەرمیان و ڕاپەڕین بن.

ئـ.م

Comments are closed.