هۆکارەکانى توشبوون بە شێرپەنجەی قوڕگ و دەنگە ژێکان کامانەن؟

ناوەندى هەواڵەکان

دكتۆر موئەیەد ئیسماعیل دەڵێت، کۆمەڵێک هۆکار هەیە بۆ توشبوون بە شێرپەنجەی قوڕگ و دەنگە ژێکان لەوانەش کێشانی جگەرە و هاوشێوەکانی جگەرە، یەکەمین هۆکاری سەرەکین بۆ توشبون بەم شێرپەنجە و بەرکەوتەی هەندێ جۆر لە ماددەی کیمیای وەک ئەزبێز و نیکڵ.

دكتۆر موئەیەد ئیسماعیل، پسپۆڕى نەخۆشییەکانى قوڕگ، گوێ و لوت لە نوسینێکدا ئاماژە بەو هۆکارانە دەکات، کە دەبنە هۆى توشبوون بە بە شێرپەنجەی قوڕگ و دەنگە ژێکان و دەقى نوسینەکەشى بەمجۆرەیە:-

هۆکارەکانى توشبوون بە شێرپەنجەی قوڕگ و دەنگە ژێکان کامانەن؟

یەکەم– کێشانی جگەرە و هاوشێوەکانی جگەرە، یەکەمین هۆکاری سەرەکین بۆ توشبون بەم شێرپەنجە.

دووەم– خواردنەوەی ماددە کحولیەکان، کەسانی جگەرەکێش و ئالودە بە ماددە کحولیەکان زۆر زیاتر لە هەر کەسێکی دیکە لەژێر مەترسی توشبونن بەم نەخۆشیە.

سێیەم– کەسانی توشبو بە ڤایرۆسی (HPV).

چوارەم– بەرکەوتەی هەندێ جۆر لە ماددەی کیمیای وەک ئەزبێز و نیکڵ.

پێنجەم– ئەم جۆرە شێرپەنجە لە پیاواندا ڕوو ئەدات.

ئ.م

Comments are closed.