ژمارەی دانیشتوانی عێراق ٤٣ ملیۆن كەسی تێپەڕاند

ناوەندی هەواڵەكان

وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، بەپێی دوایین ئامار ژمارەی دانیشتوانی عێراق ٤٣ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار كەسە، دەشڵێت: ئامادەكارییەكان بەردەوامە بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتوان لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٤.

عەبدول زەهرا هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق لەبارەی دواین ئاماری ژمارەی دانیشتوانی عێراق و دواین هەوڵەكانیان بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری سەرتاسەر لە عێراق، بۆ میدیا ناوخۆییەكان دەدوێت.

عەبدول زەهرا هنداوی ڕایگەیاندووە، بەپێی دوایین ئامار ژمارەی دانیشتوانی عێراق لە ئێستادا ٤٣ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار كەسە، ڕەگەزی نێر ٥٠.١٪ و ٤٩.٩٪ی مێیەن دەشڵێت: ژمارەی دانیشتووان بە ڕێژەی گەشەی ساڵانەی ٢.٥٪ زیادی كردووە، ژمارەی مردنیش ساڵانە ٢٥٠ بۆ ٣٠٠ هەزار كەس بووە، كە بەهۆی هۆكاری جۆراوجۆرەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، خێزانە هەژارەكان ئەوانەن كە زۆرترین منداڵیان هەیە، تا ئاستی خوێندنی خێزانەكان بەرزتر بێت، ڕێژەی لە دایكبوون كەمتر دەبێتەوە، هەروەها ٢٠ ملیۆن عێراقی لە تەمەنی گەنجی دان، كە نزیكەی ٢١٪ی كۆی دانیشتووانی عێراق پێكدەهێنن.

سەبارەت بە سەرژمێری دانیشتوان، كە بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٤ ئەنجام بدرێت، هنداوی وتی: بەم زووانە گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان ڕادەگەیەنین، بۆ ئەوەی سیستەمی ئەلیكترۆنی تایبەت بە سەرژمێری دانیشتوان بەكاربهێنن، لە مانگی ئایاری ٢٠٢٤ سەرژمێرییەكی تاقیكاری بۆ ١٢٠ هەزار كەس ئەنجام دەدەرێت.

هـ.ئ

Comments are closed.