سوودەکانی خواردنەوەی ئاوی شلەتێن چین؟

ناوەندى هەواڵەکان

نەخۆشخانەى پزیشکی ئاکار بڵاوى کردەوە، خواردنەوەی ئاوی شلەتێن چەندین سودى هەیە لەوانەش سوودێکی زۆری بۆ ئەو کەسانە هەیە، کە بەدەست جیوبەوە دەناڵێنن، یارمەتی کەمکردنەوەی گیرانی لوت، کۆکە و هەوکردنی گەروو دەدات و چارەسەری قەبزی دەکات.

نەخۆشخانەى پزیشکی ئاکار لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بە سوودەکانی خواردنەوەی ئاوی شلەتێن دەکات و دەقى نوسینەکەشى بەمجۆرەیە:-

سوودەکانی خواردنەوەی ئاوی شلەتێن چین؟

یەکەم– سوودێکی زۆری بۆ ئەو کەسانە هەیە، کە بەدەست جیوبەوە دەناڵێنن، یارمەتی کەمکردنەوەی گیرانی لوت، کۆکە و هەوکردنی گەروو دەدات.

دووەم– سوودێکی زۆری بۆ کرداری هەرس هەیە، یارمەتی باشتربوونی جوڵەی ڕیخۆڵەکان دەدات و غازات کەمدەکاتەوە.

سێیەم– چارەسەری قەبزی دەکات.

چوارەم– ڕۆڵێکی گرنگی لە کەمکردنەوەی دوودڵی و هێورکردنەوەی جەستە هەیە بەتایبەتی دوای ماندوبوونی زۆر.

پێنجەم– پارێزگاری لە گەرمی جەستە و شێداری دەکات و ڕێگری لە وشکبوونەوەی دەکات.

ئ.م

Comments are closed.