کەشناسى هەرێم: لە ناوچەیەکى هەرێم لێزمە باران دەبارێت

ناوەندى هەواڵەکان

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، دەشڵێن، سبەى لە کاتەکانی بەیانی زوودا لە ئەنجامی هاتنی نزمە پاڵپەستۆیەک بۆ سەر ناوچەکەمان سەرەتا باران بارینێکی مامناوەند لە باکووری ڕۆژئاوای هەرێم دەست پێ دەکات و پاشان تەواوی ناوچەکەمان دەگرێتەوە و هەندێک کات بەشێوەى لێزمە باران دەبێت .

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و خێراى با لەنێوان ١٠ بۆ ١٥ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.

دەشڵێن، ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ پلەکانى گەرما یەک تا دوو پلە نزم دەبنەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، سبەى لە کاتەکانی بەیانی زوودا لە ئەنجامی هاتنی نزمە پاڵپەستۆیەک بۆ سەر ناوچەکەمان سەرەتا باران بارینێکی مامناوەند لە باکووری ڕۆژئاوای هەرێم دەست پێ دەکات و پاشان تەواوی ناوچەکەمان دەگرێتەوە و هەندێک کات بەشێوەى لێزمە باران دەبێت .

باس لەوەشکراوە، بەپێى پێشبنیەکان کاریگەرى هاتنى ئەو شەپۆلى بارانبارینە زیاتر لە سنورى دهۆک دەبێت و هەروەها، زۆرترین بڕى بارانیش لەو سنورە دەبارێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، سبەى پلەکانى گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ دوو تا چوار پلە نزم دەبنەوە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، بەپێى پێشبینیەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٢٣ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ١١ پلەیە.

ئـ.م

Comments are closed.