لە ماوەی ١٢ مانگدا ٤٤ خوێندكار لە ئێران دەستگیركراون

ناوەندى هەواڵەکان

میدیاكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بڵاویانكردووەتەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەكوو ئێستا لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە ٤٤ خوێندكاری زانكۆ دەستگیركراون.

بەپێی ئەو ئامارانەی بڵاوكراونەتەوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە بە هۆكاری جیاواز ٤٤ خوێندكاری زانكۆ دەستگیركراون و لەوانەش ٢١ خوێندكارییان كوردن.

بەپێی ئاماری میدیاكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، بە هۆكاری جیاواز، ئەو خوێندكارانەی دەستگیركراون توشی سزای بەندكردن و لێدانی قامچی بوونەتەوە، هاوكات چەند خوێندكارێكیش لە زانكۆ دەركراون و مافی چوونە زانكۆیان لێ سەندراوەتەوە.

باس لەوەشكراوە، لەو خوێندكارانە ٢١ خوێندكاریان كوردن و شەشی دیكەیان توركن، ئەوانەی دیكەش فارسن.

ب. هـ

Comments are closed.