فەرماندەی یەژەشە:  دژوار فەقیر فەرماندە و پێشەنگ و مامۆستای ئێمە بوو

ڤەژین ئۆجالان

ڤیان حەبابی فەرماندەی هێزەکانى یەژەشە لە ساڵیادی شەهیدکردنى فەرماندە و هاوسەرۆکی ئەنجومەنى دەستەى بەڕێوەبردنى خۆبەرێوەبەری شنگال دەڵێت: دژوار فەقیر دەیەویست بۆ ئەم کۆمەڵگەیە کارێک بکات، بۆ ئەوەش هەموو کەس دەزانێت کە لەم پێناوەدا شەهید بووە، بۆیە ئێمە بەڵێن بەدیهێنانى خەونەکانى ئەو شەهیدە دەدەین.

لە ساڵیادی دووەمین شەهیدبوونى فەرماندەى یەبەشە و هاوسەرۆکى دەستەى بەڕێوەبەری مەروان بەدەل(دژوار فەقیر)دا  ڤیان حەبابی  فەرماندەى هێزەکانى ژنانی شنگال-یەژەشە بۆ ڕۆژنیوز دەدوێت.

ڤیان حەبابی دەڵێت: کاتێک مرۆڤ سەیری مێژووی کۆمەڵگەی ئێزیدی دەکات،  لەپێناو بیرو باوەڕی ئێزیدایەتیدا قوربانی زۆرمان داوە، لەو پێناوەدا چەندین شەهیدمان داوە، قەرەمانى گەورە دەرکەوتوون و بەرخۆدانی گەورەیاندا، ئەمڕۆ لە مێژووی ئێزیدیەکاندا ئەوە هەر بەردەوامە.

وتیشی: لە کەسایەتی دیجلە، چێکۆ، زەردەشتی، سەید، مام زەکییان و دەیان پاڵەوانی ئەو کەسانە لە ساڵی ۲۰۱٤ەوە شەهید بوون،کەسانى وەک دژوار فەقیر لە ناو کۆمەڵگەى ئێزدیدا دەرکەوتوون و گیانى خۆیان فیدا کردوە، بە خوێنی ئەو شەهیدانە ئێمە دەتوانین بژین و کۆمەڵگەى ئێزیدی گەیشتووەتە ئاستێکی زۆر باش، کە ئاستێکی بێوێنەیە و ئەمڕۆ کۆمەڵگای ئێزدی پێشەنگە و سەرکردەکانیان لە خۆیانن، ئیرادە و بڕیاری ئەوان لەدەستی خۆیاندایە، ئەمە بە هەوڵ قوربانی و تێکۆشانى فەرماندە دژوار و شەهیدانى  قارەمان هاتوونەتە دی.

فەرماندەى هێزەکانى یەژەشە ئاماژەى بەوەشکرد، فەرماندە دژوار دەیویست بۆ ئەم کۆمەڵەگەیە کارێک بکات، هەر کەسێک دەزانێت کە ئەو لەو پێناوەدا شەهید بوو، ئاستى شەهادەتى ئەو لەناو کۆمەڵگەى ئێمەدا پیرۆزە، وەک دەڵێن شیرینترین شت ڕوح و گیانە، ئەو ڕوح و گیانى خۆی فیدا کرد.

ڤیان حەبابی باس لەوە دەکات، کاتێک کە سەیری دژوارت دەکرد، بەڕاستى فەرماندە و مامۆستا و  پێشەنگ و مشوورخۆری ئێمە بوو،  لە کۆمەڵگەکەیەوە لە هاوڕێیەکانییەوە بەهێزییەکى گەورەت دەبینی، کاتێک دەژوار دەکەوتە نێوەندەکە هێزێک دروست دەبوو،  دژوار بە کۆمەڵگاکەی و هاوڕێیەکانی خۆشەویست بوو  پەرۆشی و خەمخۆرییەکی زۆر هەبوو کە هەمووان ڕێزیان لێدەگرت.

ئەو فەرماندەیەى یەژەشە لە درێژەى قسەکانیدا وتیشی: کەسایەتى وەک دژوار  لە ئاستى پێشەنگایەتیدا و لە ناو یەبەشە دا خۆی بە بەرپرسیار دەبینی، شەهید دژوار فەرماندە و هەڤاڵی ئێمە بووە،  دوای شەهیدبوونى مام زەکی، زەردەشت، سەید حەسەن. ئەوەى پێشەنگایەتى ئەو کۆمەڵگەیەى دەکرد شەهید دژوار بوو، بەڵام بەشەهیدبوونى هەر یەکێک ئێمە لاواز نابین و هەنگاو بە هەنگاو  بەرەو پێشەوە دەچین و لەناو ناچین.

لە کۆتاییشدا ڤیان حەبابی جەخت لەوە دەکاتەوە، لەم ڕۆژەدا بەڵێنی خۆیان دووپات دەکەنەوە کە کار بۆ بەدیهێنان و خەون و خەیاڵەکانى ئەو بن و تۆڵەی شەهیدەکانیان بکەنەوە.

هـ.ح

Comments are closed.