میت دەستگیرکراوە كورده‌كانی عه‌فرین دەگوازێتەوە بۆ توركیا

ناوەندی هەواڵەكان

دوێنێ دەوڵەتی داگیركەری تورک بە هاوکاری چەتەكانی سەر بە توركیا ١٢ هاوڵاتی خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستانیان گواستەوە بۆ زیندانه‌كانی توركیا.

بەپێی هەواڵێكی میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان، دەزگای سیخوڕى دەوڵەتى داگیركەرى تورک، ژمارەیەك هاووڵاتی ڕۆژئاوایان گواستووەتەوە بۆ توركیا.

لە ماوەی مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوودا، دەزگاى سخوڕى دەوڵەتى تورک زیاتر لە ٦٠ دەستگیرکراوی كوردی لە زیندانەکانی چەتەكان لە ناوچه‌كانی گرێ سپی و سه‌رێ كانی و عه‌فرین و زیندانی سجۆی باشووری ئه‌عزاز، گواسته‌وه‌ بۆ زیندانەکانی توركیا.

بەپێی زانیارییەكانیان، لە ڕێگەی دەروازەی سنووری ئه‌لحه‌مام دەزگای سیخوڕى تورک ١٢ دەستگیرکراوی كوردیان لە زیندانی كه‌فر جه‌نه‌ گواستەوە بۆ تورکیا   .

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو دەستگیرکراوانە ماوەی سێ مانگە لە زیندانه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ بوون و لەکاتی هەوڵدانیان بۆ په‌ڕینه‌وه‌ بۆ خاكی توركیا دەستگیرکران.

میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان ئەوەشیان ئاشكرا كردووە، لەنێو دەستگیرکراوەکاندا سێ کچ هەبوون ناویان سەحەر خانی، کە تەمەنى ٢٠ ساڵە، جوری سرور تەمەن ٢٢ ساڵ و ئاروە محەمەد تەمەن ٢٧ ساڵه‌.

ب.هـ

Comments are closed.