لە هەولێر گەنجێك بە بەرد دەكوژرێت

ناوەندی هەواڵەكان

ئەمڕۆ، لە گەڕەكی خانەقای پارێزگای هەولێر تەرمی گەنجێكی بە ڕەگەز عەرەب دۆزرایەوە، کە بەپێى زانیارییەکان بە بەرد کوژراوە.

لە گەڕەكی خانەقای پارێزگای هەولێر، تەرمی گەنجێك دۆزرایەوە، کە بە ڕەگەز عەرەبە و بەپێى زانیارییەکان بە بەرد كوژراوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوكراوەتەوە، دوای ئەوەی تەرمی گەنجێكی بە ڕەگەز عەرەبى تەمەن ٢٨ ساڵ لە هەولێر دۆزرایەوە، دەركەوت مۆبایل و جزدانی پارەی لێ براوە، پۆلیس چووەتە شوێنی ڕووداوەكە و لێكۆڵینەوە دەستی پێكردووە.

گەڕەكی خانەقا یەكێكە لە گەڕەكە دێرینەكانی پارێزگای هەولێر و لەناو چەقی شارەكەدایە، هاوكات قائیمقامییەت و بینای پارێزگا چەند سەد مەترێك لەو گەڕەكەوە دوورن.

ب. هـ

Comments are closed.