بۆ ڕۆژی خوێندنەوەی کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان بانگەواز ڕاگەیەنرا

ناوەندی هەواڵەکان
لە چوارچێوەی هەڵمەتی ١٠ ی تشرینی یەکەم کە بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و چارەسەری پرسی کورد دەستی پێ کرد، ڕۆژی گەردوونی کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام دەدرێت.


چالاکییەکان هەڵمەتى ١٠ی تشرینی یەکەم بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەدا هەڵمەتی ١٠ ی تشرینی یەکەم کە بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و چارەسەری پرسی کورد دەستی پێ کرد، ڕۆژی گەردوونی کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام دەدرێت.
چالاکییەکان لەنێوان ٧ بۆ ١٤ ی کانوونی یەکەم، لە شارە جیاوازەکانی ئەوروپا و ئەمریکای لاتین و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ڕۆژهەڵاتی ناوین بەڕێوە دەچن.
لە چالاکییەکاندا چەند بەشێک لە کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەخوێنرێنەوە و نرخاندن بۆ گۆشەگیری دەکرێت و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکرێت.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمەوە هەڵمەتێک بۆ ئازادیی جەستەى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و چارەسەری پرسی کورد ڕاگەیەنراو لە چوار بەشی کوردستان و وڵاتانى جیهان بەو بۆنەیەوە چالاکی جۆراو جۆر ئەنجام دەدرێت و تێیدا داوای هەرچی زوو لابردنى گۆشەگیریی لەسەر ڕێبەر ئۆجالان و ئازادیی جەستەیی و چارەسەری پرسی کوردیش دەکرێت.
هـ.ح

Comments are closed.