بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش کرایە سەر هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەولێر

ناوەندی هەواڵەکان

ئەمشەو بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش کرایە سەر هێزەکانی هاوپەیمانان لە شاری هەولێر و فڕۆکەخانەکە بە ئامانج گیرا.

کەمێک پێش ئێستا، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش کرایە سەر بنکەی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی هەولێر و پێش ئەوەی ئامانجەکەیان بپێکن، فڕۆکەکە لەلایەن هاوپەیمانانەوە تەقێنراوەتەوە.

ئەم هێرشە هاوکاتە لەگەڵ هێرشەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە پارێزگای ئەنبار، و بنکەکە بۆردوومانکراوە و ئەمشەویش بۆ جاری سێیەم هێزەکانی ئەمریکا بە ئامانج گیراوە و چاوەڕوان دەکرێت، ئەمریکا گورزی توند دژی هاوپەیمانان و لایەنگرانی ئێران لە عێراق و سووریا بوەشێنێت، بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی یۆنامی عێراق بەرگەی هەموو هێرشە ناگرێت و ئەمریکا بە مافی خۆی دەزانێت باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتییەکانی لە عێراق بپارێزێت.

ر.س

Comments are closed.