ئاگر لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە سۆران کەوتەوە

ناوەندی هەواڵەکان

ئاگر لە باڵەخانەیەک لە سۆران کەوتەوە و قوربانی هەیە، لە ئێستاشدا تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە و رزگارکردنی ئەو کەسانەن کە لە باڵەخانەکەدا گیریان خواردوە.

بەهۆی ئاگر کەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە شارۆچکەی سۆران ١٨ کەس بونە قوربانی.

بە وتەی سەرچاوەیەک لە تەندروستی سۆران بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، کاتژمێر ٨:۳۰ خولەکی ئێوارە بەهۆی ئاگر کەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی سۆران، ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسیش برینداربوون.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی: ئەم باڵەخانەیە لەسەر ڕێگای جووت سایدی جوندیانە و پێشتر بەشە ناوخۆیی خوێندکارانی زانکۆ بووە، بەڵام ئێستا بووەتە شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییان و ئەگەری هەیە، لەناو قوربانیان مامۆستای زانکۆش هەبێت، چاوەڕێ دەکرێت ئاماری قوربانیان زیاتر بەرزبێتەوە.

ر.س

Comments are closed.