بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان هێرش کرایەوە سەر فڕۆکەخانەى هەولێر

ناوەندی هەواڵەکان

بۆ جاری دووەم و درەنگانی شەوی ڕابردوو بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش کرایە سەر بنکەی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی هەولێر.

درەنگانى شەوی ڕابردوو بە چوار فڕۆکەى بێ فڕۆکەوان هێرشکرایەوە سەر بنکەی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی هەولێر، بەڵام لەلایەن سیستەمی بەرگری هاوپەیمانانەوە فڕۆکەکان تەقێنرانەوە.

بەپێی زانیارییەکانى ئاژانسی ڕۆژنیوز بە درێژایی شەوی ڕابردوو کونسوڵخانەى ئەمریکا لە هەولێر زەنگی ئاگادارکردنەوەى لێداوە، بەهۆی ئەوەی فڕۆکەى بێ فڕۆکەوان بەسەر ئاسمانى هەولێردا سوڕاونەتەوە.

ئەو هێرشە لە کاتێکدا بووە، کە ئێوارەى دوێنێ و کاتژمێر ٦ بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر بنکەی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی هەولێر و مووشەکەکان تێکشکێنران.

لە ماوەى ٥٠ ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ٨٠ جار  هێرش کراونەتە سەر بنکە و بارەگاکانى ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی کوردستان و سووریا، کە بەهۆیەوە زیانی گیانى بە ئەمریکا گەشتووە، لە بەرامبەریشدا ئەمریکا هێرشی کردووەتە سەر گرووپە چەکدارە شیعەکان کە خۆیان ناو ناوە مقاوەمەى عێراق.

هـ.ح

Comments are closed.