سوودانی: دەبێت لێکۆڵینەوە لە ھێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا بکرێت

ناوەندى هەواڵەکان

سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانیکرد لێکۆڵینەوە لە ھێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد بکرێت و لێپرسینەوە لەو کەسانە بکرێت، کە کەمتەرخەم بوون لە پاراستنی باڵیۆزخانەکە، دەشڵێت، ھێرشکردنە سەر ھەر نێردەیەکی بیانی یان بنکەیەکی دیپلۆماسی تاوانێکی تیرۆریستییە و ئەنجامدەرەکەی سزا دەدرێت.

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرکردەکانی پێکھاتە و دەزگا ئەمنیی و سەربازییەکان، گفتوگۆیان لەسەر ھێرشەکەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکای لە عێراق کرد.

لە بەشێکی دیکەى کۆبوونەوەکەدا محەمەد شیاع سوودانى سەرۆک وەزیرانى عێراق فەرمانی کرد لێکۆڵینەوە بکرێت لەگەڵ کەسە کەمتەرخەمەکانی ئەو ھێزەی پاراستنی ئاسایشی ئەو ناوچەیەیان پێ سپێدراوە.

ڕاشیگەیاند، ھێرشکردنە سەر ھەر نێردەیەکی بیانی یان بنکەیەکی دیپلۆماسی تاوانێکی تیرۆریستییە و ئەنجامدەرەکەی سزا دەدرێت و ھەرگیز کەم تەرخەم نابن لە ڕووبەڕووبوونەوەی یاسا دەرچووەکان، کە ئاسایشی عێراق دەخەنە مەترسییەوە و زیان بە ناوبانگی دەگەیەنن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنێ لە ڕێگەى چەندین مووشەکەوە هێرشکرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق و ئەوەش نیگەرانى توندى ئەمریکاى بە دواى خۆیدا هێنا.

ئـ.م

Comments are closed.