بەریتانیا گرووپە چەکدارەکانى عێراق و سووریا دەخاتە ژێر چاودێرییەوە

ناوەندی هەواڵەکان

بەریتانیا لە ڕێگەی فڕۆکەی چاودێرییەوە جوڵەى گرووپە چەکدارەکانى سووریا و عێراق  ئاشکرا دەکات، کە پەیوەندیان لەگەڵ حەماس هەیە و چەک و تەقەمەنی بۆ غەزە دەگوازنەوە.

ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاوی کردەوە، وەزارەتى بەرگری بەریتانیا بە نهێنی و بە فڕۆکەى چاودێری، گرووپە چەکدارە شیعەکانى سووریا و عێراقی خستووەتە ژێر چاودێری وردەوە و تاکو بزانێت چی پەیوەندییەکیان لەگەڵ حەماس هەیە.

بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەکە، وەزارەتی بەرگری بەریتانیا بۆی دەرکەوتووە کە گرووپە چەکدارەکانى عێراق و سووریا پەیوەندیان لەگەڵ حەماس هەیە و چەک و تەمەنییان پێداون و بۆیان گواستونەتەوە بۆ غەزە.

هاوکات باس لەوەشکراوە، تا ئێستا بەریتانیا بە تەواوی بۆی یەکلایی نەبووەتەوە کە پەیوەندی حزبوڵا و گرووپە شیعەکانى دیکە چەکیان بۆ حەماس ناردووە یان نا، بەڵام سنوورەکانى سووریا و عێراق و فەڵەستین لەژێر چاودێری وردی بەریتانیادایە.

زیاتر لە دوو مانگە شەڕی نێوان گرووپی چەكداری حەماس و ئیسرائیل لە كەرتی غەزە بەردەوامە، بەهۆی هێرشكانی ئیسرائیلەوە زیاتر لە ١٦ هەزار هاوڵاتیی فەڵەستینی كوژراون و زیاتر لە ٤٠ هەزار كەسی دیكە برینداربوون، هەروەها بەهۆی هێرشی حەماسەوە زیاتر لە هەزار و ٤٠٠ كەس كوژراون.

هـ.ح

Comments are closed.