ئەو ناوچانە ئاشکرا کران کە ئەمرۆ بارانى لێ دەبارێت

ناوەندى هەواڵەکان

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ لە تەواوی ناوچەکان بارانبارین دەست پێ دەکات و بە جۆرێک سەرەتا بارانبارین لە ڕۆژئاوا و باکووری رۆژئاوای هەرێم دەست پێ دەکات پاشان هەموو ناوچەکان دەگرێتەوە و ڕێژەی دابارینیش لە دهۆک و هەولێر زیاتر دەبێت، دەشڵێن، سبەى ئاسمان نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت.

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ لە تەواوی ناوچەکان بارانبارین دەست پێ دەکات و بە جۆرێک سەرەتا باران بارین لە ڕۆژئاوا و باکووری رۆژئاوای هەرێم دەست پێ دەکات پاشان هەموو ناوچەکان دەگرێتەوە و ڕێژەی دابارینیش لە دهۆک و هەولێر زیاتر دەبێت و خێرایى با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان حەوت بۆ نۆ کیلۆمەتر دەبێت.

دەشڵێن، ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ پلەکانى گەرما دوو تا چوار پلە نزم دەبنەوە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، سبەى لە کاتەکانی بەیانی زوودا لە ئەنجامی هاتنی نزمە پاڵپەستۆیەک بۆ سەر ناوچەکەمان سەرەتا بارانبارینێکی مامناوەند لە باکووری ڕۆژئاوای هەرێم دەست پێ دەکات و پاشان تەواوی ناوچەکەمان دەگرێتەوە و هەندێک کات بەشێوەى لێزمە باران دەبێت.

باس لەوەشکراوە، سبەى ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و هەندێکجار دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو و سبەى پلەکانى گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ یەک تا سێ پلە بەرز دەبنەوە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٢٢ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ١٠ پلەیە.

ئـ.م

Comments are closed.