سعودییە: پێویستە بە زووترین كات شەڕ لە غەزە ڕابگیرێت

ناوەندى هەواڵەکان

وەزیری دەرەوەی سعودیە داوای ڕاگرتنی شەڕ لە كەرتی غەزە دەكات، ئەوەش دوای ئەوەی ئەمریكا ڤیتۆی لەسەر ئاگربەستی مرۆیی لە غەزە بەكارهێنا لە ئەنجوومەنی ئاسایش.

فەیسەڵ بن فەرحانە
فەیسەڵ بن فەرحانە

فەیسەڵ بن فەرحانەى سعودییە لەگەڵ ئەنتۆنی بلینكن وەزیرى دەرەى ئەمریکا كۆبووەوە و شەڕی غەزە تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكەیان بوو.

بەپێی هەواڵی میدیا عەرەبییەكان، وەزیری دەرەوەی سعودییە و ئەمریكا كۆبوونەتەوە، سعودییە تەئكیدی لەوە كردووەتەوە پێویستە هەنگاوەكان خێراتر بكرێن بۆ ڕاگرتنی ئاگربەست لە عەزە، هاوكات داوای ڕاگرتنی ڕاستەوخۆی شەڕی كردووە لە كەرتی غەزە.

لای خۆشییەوە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بلینكن ڕایگەیاندووە، پێویستە هەموو هەوڵەكان چالاكتر بكرێن بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكانی ناوچەكە.

ماوەی دوو مانگ زیاترە شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل بەردەوامی هەیە، لەو نێوەندەدا هەزاران كەس بوونەتە قوربانی و زیاتر لە ملیۆنێك هاووڵاتی ئاوارە بوون.

ب. هـ

Comments are closed.