ڤلادیمێر پوتن بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکایەتی وڵاتەکەى خۆى کاندید دەکاتەوە

ناوەندى هەواڵەکان

ڕۆژى پێنجشەمەى ڕابردوو پەرلەمانی ڕووسیا بڕیاریدا ڕۆژى ٧ی ئازاری ٢٠٢٤ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ڕووسیا بەڕێوەبچێت لەو چوارچێوەشدا ڤلادیمێر پوتن ڕایگەیاند، خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی وڵاتەکەى لە ساڵى ئایندە کاندید دەکاتەوە.

ڕۆژى پێنجشەمەى ڕابردوو پەرلەمانی ڕووسیا بڕیاریدا ڕۆژى ٧ی ئازاری ٢٠٢٤ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ڕووسیا بەڕێوەبچێت و پرۆسەکەش بۆ ماوەى سێ ڕۆژ درێژەى دەبێت.

ڤلادیمێر پوتن سەۆکى ڕووسیا ڕایگەیاندووە، خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی وڵاتەکەى لە ساڵى ئایندە کاندید دەکاتەوە.

بەپێی ئەو چاکسازییانەی کە لە دەستوورى ڕووسیادا کراوە، ڤلادیمێر پوتن، کە لە ئێستادا تەمەن ٧١ ساڵە دەتوانێت بۆ دوو خولی دیکە واتە بۆ ماوەی شەش ساڵی دیکە لە پۆستى سەرۆکایەتى ڕووسیا بمێنێتەوە.

ڤلادیمێر پوتن لە سەرەتای ساڵى دوو هەزارەکانەوە لە پۆستى سەرۆکایەتى ڕووسیادایە و چوار هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بردووەتەوە و بۆ ماوەیەکی کورتیش بووەتە سەرۆک وەزیرانى ڕووسیا.

ئـ.م

Comments are closed.