دەوڵەتى تورک تل تەمرى تۆپباران کرد و سێ کەس برینداربوون

ناوەندى هەواڵەکان

کەمێک پێش ئێستا دەوڵەتى داگیرکەرى تورک گوندى دەشیشى لە سنوورى تل تەمر تۆپباران کرد و بەهۆیەوە سێ کەس، کە پێکدێن لە دوو منداڵ و ژنێک برینداربوون.

بەپێى زانیارییەکان، کەمێک پێش ئێستا دەوڵەتى داگیرکەرى تورک ماڵى هاووڵاتییەکى مەدەنى بە ناوى عەبدولسەلام ئەلمایان لە گوندى دەشیشى لە سنوورى تل تەمر بۆردوومان کرد.

هەروەها، لە ئەنجامى تۆپبارانەکەى دەوڵەتى تورک کەمال عەبدولسەلام محەمەد تەمەن ١٦ ساڵ، نوریە محەمەد ئەل حسێن تەمەن ٤٠ ساڵ و مونا عەبدولسەلام محەمەد تەمەن ١٠ ساڵ برینداربوون.

لە ئێستاشدا بە مەبەستى چارەسەرى پزیشکى بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەى تل تەمر.

ئ.م

Comments are closed.