ئەمساڵ لە عێراق ٥٥٨ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون

ناوەندى هەواڵەکان

بەپێی وتەی وتەبێژی فەرمی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق، لە ماوەی ئەمساڵدا ٥٥٨ بازرگانى ماددە هۆشبەرەكان دەستگیر كراون.

لە ماوەی تەنها ئەمساڵدا ١٤ ملیۆن دەنكە حەبی بێهۆشكەر و دەیان كیلۆ ماددەی هۆشبەر لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق دەستیان بەسەردا گیراوە.

ئەرشەد حاكم وتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق ڕایگەیاندووە، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای هەواڵگری و لایەنە ئەمنییەكانی دیكە، دەست بەسەر ٨٨ كیلۆ ماددەی هۆشبەری كریستاڵ و ٢٤ كیلۆ حەشیش و هەروەها ٤٠ كیلۆ ماریوانا ١٤ ملیۆن دەنكە حەبی هۆشبەر بگیرێت،

ئەرشەد حاكم وتوشیەتی، لە هەڵمەتەكانیان بۆ دەستگیركردنی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان و تۆمەتبارانی ئەو دۆسێیەیە، توانراوە ٥٥٨ كەسیان لێ دەستگیر بكرێت و ڕووبەڕووی دادگا كراونەتەوە.

ب. هـ

Comments are closed.