دوو کەس لەسەر ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی سۆران دەستگیرکران

ناوەندى هەواڵەکان

لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی باڵەخانەکەی سۆران بڵاوى کردەوە، خاوەنی باڵەخانەکە و خاوەنی مۆبیلیاتی باڵەخانەکە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری زۆری قوربانییەکان دەکەن، ئاگرەکە لە نھۆمی یەکەم درووست بووە و لەو کاتەدا کەسی لێ نەبووە و تەنھا دوو قوربانی ڕووداوەکە خەڵکی سنووری سۆرانن.

لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی باڵەخانەکەی سۆران لەبارەى دەستگیرکردنى دوو کەس لەسەر ڕووداوى ئاگرکەوتنەوەکە ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتوە، خاوەنی باڵەخانەکە و خاوەنی مۆبیلیاتی باڵەخانەکە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری زۆری قوربانییەکان دەکەین.

ئاماژە بەوەشکراوە، ھۆکارێکی سەرەکی زیادبوونی قوربانییەکان ئەوەیە ئەو کەسانەی لە باڵەخانەکەدا بوون ھەوڵی خۆرزگارکردنیان نەداوە.

باس لەوەشکراوە، ئاگرەکە لە نھۆمی یەکەم درووستبووە و لەو کاتەدا کەسی لێ نەبووە و تەنھا دوو قوربانی ڕووداوەکەش خەڵکی سنووری سۆرانن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، شەوى ڕابردوو ئاشگرێک لە یەکێک لە باڵەخانەکانى شارۆچکەى سۆران لە سنوورى هەولێر کەوتەوە و بەهۆیەوە ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکى دیکەش برینداربوون.

ئ.م

Comments are closed.