ژنێك لەلایەن خەزوورییەوە كوژرا

ناوەندى هەواڵەکان

لە یەكێك لە پارێزگاكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، ژنێك، کە دایکى دوو منداڵە بە فیشەك لەلایەن خەزوورییەوە كوژرا.

میدیاكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بڵاویان كردووەتەوە، ژنێك بە ناوی ڕۆیا ئەمینی تەمەن ٢٤ ساڵ، بە فیشەك لەلایەن خەزوورییەوە كوژراوە.

بەپێی زانیارییەكان، ڕووداوەكە لە گوندی كوڕانە بووە لە نزیك پارێزگای ورمێ، خەزووری بە ناوی سەرباز بادووزادە سێ فیشەكی پێوەناوە و دوای ئەوەی كوشتوویەتی بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتووە.

ڕوویا ئەمینی دایکى دوو منداڵ بووە و خەڵكی گوندی هەنگەوانی سەر بە ناوچەی برادۆستی ورمێ بووە، تا ئێستا هۆكاری ڕووداوەكە بڵاونەكراوەتەوە.

ب. هـ

Comments are closed.