داوای لەسێدارەدانی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر دەكرێت

ناوەندی هەواڵەكان

سەرۆك وەزیرانی عێراق داوا لە سەرۆك كۆمار دەكات متمانە بە هەموو ئەو بڕگانە ببەخشێت کە سزای لەسێدارەدان بۆ بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكانی تێدایە.

لە میانەی بەشداریكردنی لە كۆنگرەی ساڵانەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان، محەمەد شیاع سوودانی داوای لەسێدارەدانی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر دەكات.

سوودانی لە وتاری كۆنگرەی ساڵانەی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر ئەوەی ئاشكرا كرد، پلانی تۆكمە بۆ نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر تا ساڵی ٢٠٢٥ ئامادە كراوە.

سەرۆک وەزیرانى عێراق جەختیشی کردەوە، حکومەتەکەى كار بۆ ئەوە دەكات دۆسییەكانی ماددەی هۆشبەر چارەسەر بكات.

ئەمە لە كاتێكدایە، ئەمڕۆ ئاسایشی نیشتیمانی عێراق لە زاری وتەبێژەكەیەوە ڕایگەیاند، لە ماوەی ئەمساڵدا ٥٥٨ بازرگان و تۆمەتبارانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیركردووە.

ب. هـ

Comments are closed.