بۆردوومانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە

ناوەندی هەواڵەکان

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی بۆردوومانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر گوندێکی ڕۆژئاوای گوندەواری تەل تەمر لە باکووری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان، چوار کەس لە خێزانێک برینداربوون کە یەکێکیان منداڵە.

سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاندووە، هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی ئەلدەشیشەی گوندەواری ڕۆژئاوای تەل تەمریان بۆردوومان کردووە و لە ئەنجامدا مووشەکێک کەوتووەتە ماڵێکەوە و چوار کەس برینداربوون.

ئاماژە بەوەش دراوە، لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا مۆنا عەبدولسەلام تەمەن (١٢ ساڵ) و براکەی کەمال عەبدولسەلام تەمەن (١٨ ساڵ)، بە سەختی برینداربوون، بەڵام باوکیان عەبدولسەلام محەممەد و دایکیان نوورییە برینەکەیان سووکترە.

ئەمە لە کاتێکدایە ڕۆژئاوای کوردستان لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردووەوە بۆردوومانکردنی گوندەوارەکانی لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەردەوامە و زیانێک زۆر بەر هاووڵاتییانی سڤیل کەوتووە.

ر.س

Comments are closed.