لە هێرشێکدا ئیسرائیل سێ چەکداری حیزبوڵای لە سووریا کردە ئامانج

ناوەندی هەواڵەکان

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی کردووەتەوە، دوێنێ لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلدا لە سووریا، سێ ئەندامی حیزبوڵای لوبنانی کوژراون.

سەرچاوەیەک لە دیمەشقەوە بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل لە باشووری ڕۆژئاوای سووریا سێ ئەندامی حیزبوڵای لوبنانی کوژران

ئاماژەی بەوەش داوە، هێرشەکە بووەتە هۆی کوژرانی سوریاییەکیش کە هاوەڵی ئەندامەکانی حیزبوڵای کردووە.

بەڵام سوپای ئیسرائیل ڕەتی کردووەتەوە، لێدوان لەسەر هێرشەکەی قنیترە بدات کە بە شاری بەعسیش ناسراوە و دەکەوێتە نزیک بەرزایییەکانی گۆلانیشەوە.

جێی ئاماژەیە ئیسرائیل چەندین ساڵە هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر سووریا و دەڵێت: ئامانجەکانی پەیوەست بە ئێرانەوە لەو وڵاتەدا دەکاتە ئامانج.

ئەمە لە کاتێکدا کە بەهۆی جەنگی ناوخۆی سووریا و پشتیوانییەکانی تاران بۆ حکومەتەکەی بەشار ئەسەد کاریگەرییەکانی ئێران لەو وڵاتەدا زیادی کردووە.

ر.س

Comments are closed.