تیرۆری ئابووریی.. هەژارەکان هەژارتر و سەرمایەدارەکانیش دەوڵەمەندتر بوون

ناوەندی هەواڵەکان

بەپێی دوایین لیستی خێزانە دەوڵەمەندەکانی جیهان لە ڕیزبەندی یەکەمدا سعوودیە هاتووە، ڕێبەر ئۆجالان بۆچوونێکی هەیە کە پێی وایە سیستەمی سەرمایەداری ئێستا تیرۆری ئابوورییە، کە کارەکتەرێکی دژە مرۆڤ و دژە کۆمەڵگا و دژە سروشتییە هەیە، لەم ڕووەوە جیاوازی لەنێوان دەوڵەمەند و هەژارەکان لە جیهاندا دەخاتە ڕوو.

بێگومان ئابووریی پێویستییەکی ژیانە و ئەگەر ئابووریی نەبێت هیچ شتێک نابێت، بەڵام بەهۆی پێچەوانە کردنەوەی هاوکێشە، ژمارەیەک لە سەرمایەداران و خانەوادەکان، ترلیۆنەها دۆلار لە دەوروبەری خۆیان کۆ دەکەنەوە و ملیۆنان کەسیش بە ئەستەم دەتوانن پاروویەک نان بۆ ماڵەکانیان بەدەست بهێنن.

ڕاستی ئەم پرسە لەلایەن بەشی ئابووریی تۆڕی تەلەڤزیۆنی بلوومبێرگی ئەمریکییەوە بڵاوکراوەتەوە، کە ناوەندەکەی لە ئەمریکایە، لە ماڵپەڕەکەدا ناوی ژمارەیەک دەوڵەمەندترین خێزانی جیهان ئاشکرا کراوە.

لە پلەی یەکەمی ئەو لیستەدا ناوی خێزانی فەرمانڕەوای ئیمرات “ئال نهیان” دێت کە سەرمایەکەیان ٣٠٥ ملیار دۆلارە، جێگای سەرنجە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، کە هەرێمێکی بێ ئاو، بێ نان، بێ سووتەمەنی و لە قەیرانێکی ئابووریی گەورەدا دەناڵێنێت لەو جوگرافیایەی ئەواندا هەیە.

دووەم خێزانی هەرە دەوڵەمەندی جیهان لە ئەمریکایە کە خێزانی “وۆڵتن”ە کە کۆمپانیای وۆڵ مارتیان دامەزراندووە، تا ئێستا ٢٥٩.٧ ملیار دۆلاری کۆ کردووەتەوە.

سێیەم خێزانی دەوڵەمەندی جیهان، خێزانی هێرمێسە کە کۆمپانیایەکی بەناوی خۆی دامەزراندووە، ئەم خێزانە کە لە فەرەنسا دەژین خاوەنی ١٥٠.٩ ملیار دۆلارە و لە کەسە نزیکەکانی خۆیدا کۆی کردووەتەوە.

ئەو لیستە درێژ دەبێتەوە و لە هەر ناوچەیەکی جیهان خێزانێکی تۆمار کردووە، کە بەردەوام پارەکانی جیهان لە خۆی کۆ دەکاتەوە، ئەو کاتە چۆن پارە لەلای خەڵکی دیکە دەمێنێت، ئەوەش پرسیارێکی لە مێشکی خەڵکدا دروست بووە.

ڕێبەر ئۆجالان بۆ سیستەمی سەرمایەداری و ئابووری گەلێک هەڵسەنگاندن و خوێندنەوەی کردووە و تیشکی خستووەتە سەر ئەو ڕاستییەی ئەمڕۆ، لەو لیستەوە ئەوە ئاشکرا دەبێت کە نکۆڵی کردنی ئابووری ئەزموون دەکرێت.

ڕێبەر ئۆجالان لە پارێزنامەی خۆی مانیفستۆی شارستانییەتی دیموکراتیک بایەخی تایبەتی دابوو بەم پرسە و تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی سیستەمی ئێستا سەرمایەداری لە ژێر کۆنترۆڵی سەرمایە و کۆنترۆڵی سەرمایەدار و نەتەوە دەوڵەتدا بەڕێوە دەچێت و بەم شێوەیە وێرانی ئابووری کردووە.

ڕێبەر ئۆجالان بەم شێوەیە دەڵێت: سیستەمی کەپیتاڵیست و کۆمەڵناسی وەکوو ئابووری پێشکەش دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا ئابووری ڕەت دەکاتەوە، ئەگەر ئەو دەست بە سەر داگرتنی ئەو بوارە لە چوارچێوەی سیستەمی کەپیتالیست دابێت، لەڕووی زانستییەوە قەیرانێکی گەورەیە.

هەروەها ڕێبەر ئۆجالان سیستەمی سەرمایەداری وەکوو تیرۆری ئابووری دەناسێنێت و دەڵێت: ئابووری وەکوو خەباتێکی سەر دەستی سەرمایەدار لە بازاڕدا لە ژێر سێبەری نەتەوە دەوڵەتدا بینا دەکات، بۆیە ئابووری ڕەت دەکرێتەوە، لە شوێنی ئەودا شتێک پەیڕەو دەکرێت کە ئابووری نییە، بەڵکوو سیستەمی کاری زیادە یان یەک دەستکاری بازرگانی و پیشە و بۆرسە دەخرێتە ڕوو.

هاوکات باس لەوەش دەکات، ئەمە وا دەکات کە خەباتی ئابووری ئەبەدی بێت و جگە لەم کۆنترۆڵکردنە هیچی تر نییە، بەم شێوەیە ئەم سیستەمە لەژێر ناوی زانستی ئابووریدا ڕەوایەتییەکی گەورەی پێشکەش دەکرێت، مرۆڤ دەتوانێت بەم خەباتە وەکوو تیرۆری ئابووری شی بکاتەوە، بەم جۆرە کۆمەڵگە لە ڕووی ئابوورییەوە هەڵدەوەشێت و بازاڕ بەرتەسک دەبێتەوە و بەتەنیا لە بازاڕی کاردا دەمێنێتەوە.

هەروەها ڕێبەر ئۆجالان ئەو سیستەمی سەرمایەدارییە وەکوو دژە مرۆڤ و دژە کۆمەڵگا و دژە سروشت لە قەڵەم دەدات، بەوەش نیوەی کۆمەڵگە بێکار دەمێنێتەوە، بەناوی ئابوورییەوە چەک و جبەخانە کردووەتە ئامانجی ئابووری خۆی، تەنیا ئامانجی ئەو قازانجکردنە و هیچ پێویستی بە خەم و پێویستییەکانی کۆمەڵگە نییە، هەروەها سرووشت هەڵدەوەشێنێت و بەرهەمی سرووشت و کۆمەڵگە دەکەنە پرسی قازانج.

ئەوەی جێگای سەرنجە لە هەرێمی کوردستان خێزانێکی دەوڵەمەند هەیە کە لە زۆر لە وڵاتانی جیهان کۆشک و ڤێلایان کڕیووە کە ئەویش بنەماڵەی بارزانییە کە پارەی کارمەند و کرێکارانی لە هەرێم لەسەر بنەماڵەی خۆی دابەش کردووە، ژمارەیەکی زۆر مووچەی گەلیان نەداوە، ئەمەش بووەتە هۆی هەژاری و نەداری خەڵکی، بۆیە لە ئەنجامی سیاسەتی ئەوان بە سەدان هەزار مامۆستا و فەرمانبەر بێ مووچە ماون و ناتوانن خۆراک بۆ منداڵەکانیان دابین بکەن.

بنەماڵەی بارزانی لە کوێی ئەو لیستەی ماڵپەڕی بلومبێرگدایە نازانرێت، بەڵام ئەمە زانراوە کە بە ملیاران دۆلار ماڵ و موڵک لە قاسەکانیاندا کۆ کردووەتەوە، بۆیە ئەم دۆخە بەسەر کۆمەڵگا و هەژاراندا هاتووە.

هـ.ح

Comments are closed.