گیانلەدەستدانی منداڵانی شیرەخۆرە لە عێراق ڕوو لە هەڵکشانە

ناوەندی هەواڵەکان

گۆڤاری سی ۆرڵدی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایدەگەیەنێت، عێراق لە ڕیزبەندی پێشەوەی ئەو وڵاتانەیە کە زۆرترین منداڵی شیرەخۆر تێیدا گیان لەدەست دەدەن.

گۆڤارەکە ڕوونی کردووەتەوە، عێراق لە کۆی ٢٧٧ وڵاتدا، لە ڕیزبەندی ٨١یەمین دێت لە گیانلەدەستدانی منداڵانی شیرە خۆر لە ساڵی ٢٠٢٣دا.

ئەو گۆڤارە لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەیدا تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی گیانلەدەستدانی منداڵانی شیرەخۆر لە عێراق لە کۆی هەزار منداڵ ١٩.٢ منداڵ گیان لە دەست دەدەن.

باسی لەوەش کردووە، ئەو ئامارە هەموو ئەو منداڵانە دەگرێتەوە، کە تەمەنیان لە ساڵێک کەمترە و تێکڕای بارودۆخی منداڵانی کەمتر لە یەک ساڵ لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا لەسەر ئاستی جیهاندا خراپتر بووە.

ئاشکرای کردووە، ئەفغانستان بە ڕێژەی ١٠٣.١ لە هەر هەزار منداڵێک لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندییەکە دایە و سلۆڤینیاش لە تێکڕای مردنی ١.٥ بۆ هەر هەزار منداڵێک، ڕیزبەندی کۆتایی گرتووە.

ر.س

Comments are closed.