هاوسەرۆکانی ئەنجوومەنی مەخموور: بۆ ڕێگریکردن لە فەرمانەکان دەنگ بە پادێ بدەن

ناوەندی هەواڵەکان

هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەلی کامپی مەخموور لەبارەی هەڵبژاردنی ۱۸ی کانوونی یەکەمی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق وتی” بۆ ئەوەی جارێکی دیکە فەرمان و هێرش بۆ سەر کۆمەڵگەی شنگال جێبەجێ نەکرێت، دەنگ بە پارتی ‘پاد’ بدەن، چونکە خواستی ژنان، گەنجان، ئایینەکان و باوەڕەکان لە پارتی پاد دایە”.

پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق نزیک دەبێتەوە و سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان، هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەلی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخموور) فیلیز بوداخ و یووسف کارا بۆ ئاژانسەکەمان قسەیان کرد و پشتیوانی خۆیان بۆ پارتی ئازادی و دیموکراسی ئێزدییەکان (پاد) دەربڕی.

یووسف کارا

لەو بارەیەوە یووسف کارا، ئەندامی ئەنجوومەنی گەلی کامپی مەخموور، لە سەرەتای قسەکانیدا هیوای سەرکەوتنی بۆ هەموو خەباتکارانی پاد خواست و وتی: وەک زانراوە، بەم زووانە هەڵبژاردن لە عێراق ئەنجام دەدرێت، ئێمە وەک خەڵکی مەخموور پشتیوانی لە پارتی پاد دەکەین، بۆیە دەمانەوێت پشتیوانی لە خەڵکی شنگال بکەین، چونکە پارتی پاد، پارتی گەلی ئێزدی و خەڵکی ئازادە، بۆ ئەوەی فەرمانێکی دیکە بە خەڵکی شنگال نەدەن و خەڵکی شنگال خواستی خۆیان هەبێت، دەنگ بە پارتی پاد بدەن.

وتیشی: بۆ ئەوەی پارتی پاد مافی خەڵکی شنگال و سەرانسەری عێراق بەدەست بهێنێت، دەبێت گەلەکەمان دەنگ بە پاد بدات، پارتی پاد دەخوازێت کێشەکانی شنگال چارەسەر بکات نەک هەر خەڵکی شنگال، بەڵکوو هەموو ئەوانەی دەنگی خۆیان بەکار دەهێنن، دەبێت پارتی پادی خۆیان هەبێت، ئێمە جارێکی دیکە داوا لە گەلی کورد و گەلی عەرەب دەکەین کە دەنگ بە پاد بدەن بۆ ئەوەی ڕێگری لە فەرمانی نوێ و کۆمەڵگای ئازاد بکەن، یەکگرتوویی گەل دەبێتە ئامرازێک بۆ ژیانێکی ئازاد، ئێمە وەک خەڵکی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی پشتیوانی لە پاد دەکەین.

فیلیز بوداک

هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەلی مەخمور، فیلیز بوداک، لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هێرشەکان بۆ سەر خەڵکی ئێزدی جارێکی دیکە ئەنجام نادرێتەوە، دوای ساڵی ٢٠١٤، گەلەکەمان لە شنگال توانی خۆی لە ڕێگەی ئۆتۆنۆمی دیموکراتی و نەتەوەی دیموکراتیکەوە یەک بخات، لەگەڵ ئەم سیستەمەدا بوو و دەسەڵاتی هەبوو بۆ پاراستنی کولتوور و هونەر و سیستەمی ئۆتۆنۆمی خەڵکی شنگال و جێبەجێنەکردنی فەرمانی نوێ لەسەر گەلەکەمان، پێویستە لە پارتی پاد بێنە دەرەوە و دەنگ بەو کەسانە بدەن کە پادیان دیاری کردووە.

فیلیز بوداک تیشکی خستە سەر گرنگی پاد بۆ خەڵکی شنگال و بەردەوام بوو لە قسەکانیدا و وتی: هەموو خەڵکی ئازاد دەبێت دەنگ بە پاد بدەن، پاد ویستی هەریەک لە ژنان، گەنجان، کۆمەڵگا، ئایین و باوەڕی هەیە و هەروەها لەژێر ئەو چەترەدا، خەڵکەکە خۆیان دەپارێزن و خاوەنی خاکی خۆیانن، بۆ ئەوەی کۆمەڵکوژییەکە دووبارە نەبێتەوە و خەڵکەکەمان لەگەڵ باوەڕەکانیاندا بژین، دەبێت خەڵکەکەمان دەنگ بە پاد بدەن.

ر.س

Comments are closed.