مەقاومەی ئیسلامی عێراق بەرپرسیارێتی ١١ هێرشی سەر بنکەکانی ئەمریکای گرتە ئەستۆ

ناوەندی هەواڵەکان

بەرەی مەقاومەی ئیسلامی لە عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کە لە یەک ڕۆژدا ١١ جار بنکەکانی ئەمریکایان لە عێراق و سووریا کردووەتەوە ئامانج.

ئەمشەو بەرەی مەقاومەی ئیسلامی لە عێراق، کە بە گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران ناسراون، بەیاننامەیەکی بڵاوکردووە و تێیدا ئامارەکانی هێرشەکانیان بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا بڵاو کردەوە.

لە بەیاننامەکەدا ڕایدەگەیەنن، وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانی سەر غەزە، تەنها دوێنێ ١١ هێرشیان کردووەتە سەر بنکەکانی ئەمریکا کە لە عێراق و سووریادان.

جێگەی ئاماژەیە، لە دوای فراوانبوونی ئاڵۆزیی و گرژییەكانی نێوان چەكدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل لە غەزە، بەردەوام بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە عێراق و سووریا لە ڕێگەی مووشەک و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە لەلایەن بەرەی مەقاوەمەی سەر بە ئێرانەوە دەكرێتە ئامانج، ئەمەش مەترسی فراوانبوونی شەڕ لە ناوچەكەدا زیاد دەكات.

Comments are closed.