ژنێکی کورد خەڵاتێکی سەنتەری جنێڤی بۆ مافەکانی مرۆڤ بەدەست هێنا

ناوەندی هەواڵەکان

ژنێکی چالاکوانی کورد، کە لە بواری ژینگەدا کاردەکات، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی خەڵاتی “ژنانی پاڵەوانی مافەکانی ژینگە بۆ ساڵی ٢٠٢٣”، کە لەلایەن سەنتەری جنیڤ بۆ مافەکانی مرۆڤ دابەش دەکرێت، بەدەست هێنا.

هێرۆ وەکیل، چالاکوانی بواری ژینگە، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکەوە ڕایگەیاندووە، یەکێکە لە براوەکانی خەڵاتی “ژنانی پاڵەوانی مافەکانی ژینگە بۆ ساڵی ٢٠٢٣”.

ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو خەڵاتە لەلایەن سەنتەری جنێڤ بۆ مافەکانی مرۆڤ دابەش دەکرێت، وەک ڕێزلێنان لە هەوڵ و ماندووبوونی ئەو تاکانەی لەپێناو بەرەوپێشبردن و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە سەرانسەری جیهاندا کاردەکەن.

خەڵاتەکانی سەنتەری جنێڤ بۆ مافەکانی مرۆڤ، ساڵانە لە ڕۆژی ١٠ـی کانوونی یەکەمدا کە هاوکاتی ڕۆژی جیهانیی مافەکانی مرۆڤە دابەش دەکرێن، هەوڵێکە بۆ ڕێزلێنان لە کار و ماندووبوونی ئەو کەسانەی لە بواری مافەکانی مرۆڤدا تێدەکۆشن، هاندانیان بۆ بەردەوام بوون.

ش. ئـ

Comments are closed.