لە كاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەروازە و فڕۆكەخانەكان دادەخرێن

ناوەندی هەواڵەكان

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، لە ڕۆژی دەنگدانی گشتی و لە كاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان سەرجەم دەروازە وشكانی و ئاسمانییەكانی عێراق دادەخرێت.

عەمید میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەبارەی داخستنی دەروازە وشكانی و ئاسمانییەكانی عێراق لەكاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، لە ڕۆژی دەنگدانی گشتی و لە كاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان سەرجەم دەروازە وشكانی و ئاسمانییەكانی عێراق دادەخرێن.

دەشڵێت، ڕاگرتنەكەش تەنها بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن دەبێت، دواتر دەروازە و فڕۆكەخانەكان دەكرێنەوە و دەست بە جموجۆڵی ئاسایی خۆیان دەكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا هیچ ڕێنماییەك دەرنەچووە سەبارەت بە داخستنی جوڵەی نێوان پارێزگاكان.

بڕیارە ڕۆژی ١٨ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق، جگە لە هەرێمی كوردستان، لە ١٥ پارێزگای عێراق بەڕێوەبچێت، بۆ ئەو مەبەستە هەموو ئامادەكارییەكانی تەواو كردووە.

هـ.ئ

Comments are closed.