بەهاى دۆلار دابەزى و نرخى تمەن بەرزبووەوە

ناوەندى هەواڵەکان

لە ئێستادا نرخى ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٦هەزار و ٨٠٠ دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەراورد بە بەیانى ئەمڕۆ نرخى هەر ١٠٠ دۆلارێک بە بڕى ٤٠٠ دینار دابەزى، هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بەرامبەر پێنج ملیۆن و ٤٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.

لە ئێستادا بەراورد بە بەیانى ئەمڕۆ نرخى دۆلار دابەزى بەجۆرێک لە ئێستادا نرخى ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٦ هەزار و ٨٠٠ دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت، بەوەش نرخى هەر ١٠٠ دۆلارێک بە بڕى ٤٠٠ دینار دابەزى.

هەروەها، لە ئێستادا ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بەرامبەر پێنج ملیۆن و ٤٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت، ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ ١٠٠ دۆلار بەرامبەر پێنج ملیۆن و ١٠٠ هەزار تمەن مامەڵەى پێوە کرا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەیانى ئەمڕۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک بەرامبەر ١٥٧ هەزار و ٢٠٠ دینار مامەڵەى پێوەکرا.

ئ.م

Comments are closed.