ڕژاک هاوخەمی بۆ قوربانیانی ڕووداوەکەی سۆران دەردەبڕیت

ناوەندی هەواڵەکان

ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان، لە بەیاننامەیەکدا هاوخەمی خۆی بۆ قوربانیانی ڕووداوی ئاگر کەوتنەوەکەی سۆران دەردەبڕێت، داوا دەکات لایەنە پەیوەندیدارەکان بەرپرسانەتر کاربکەن و چاودێری شێوازی درووستکردنی بینا و باڵەخانەکان بکەن.

شەوی هەینی لە باڵەخانەیەک لە ئیدارەی سۆران، ئاگرکەوتەوە و بە هۆیەوە، ١٦ مامۆستا و هاووڵاتی و خوێندكار گیانیان لە دەستدا، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان- ڕژاک، لەو بارەیەوە پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردووەتەوە و ڕایدەگەیەنێت، کە پێویستە لە کاتی درووستکردنی باڵەخانە و خانووەکاندا ئەو ڕێگانە بەبنەما بگیرێت کە سەلامەت و تەندرووستن و دووربن لە بەکارهێنانی ماددە پلاستیکییەکان.

دەقی پەیامی هاوخەمی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان

زۆر دڵگرانین بە ئەو ئاگرکەوتنەوەی لە شارۆچکەی سۆران ڕوویداو بووە هۆی گیان لەدەست دانی ژمارەیەک مامۆستا، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاریان دەکەین، هیوادارین بریندارەکانیش بە زووترین کات چاک ببنەوە.

لەبەر خراپی و بێ کوالێتی کاڵا و درووستکردنی باڵەخانەکان خەڵک دەبێتە قوربانی، ئەوەش کەمتەرخەمی لایەنی پەیوەندیدارە، کە دەتوانێ کۆنترۆڵی باش بخاتەسەر جۆر و دروستکردنی باڵەخانەکان.

ئێستا بەگشتی باڵەخانە و تەلار و خانووەکان بە شێوازێک بونیاد دەنرێن ماددەکان هەموو پلاستیکن و بە بچوکترین ئاگر زیانی گەورەی ماددیی و گیانی لێ دەکەوێتەوە، ساڵ نییە کارەساتێکی دڵتەزێن ڕوونەدات.

سیستەمی سەرمایەداریی بۆ خێرا دروستکردن و فرۆشتنی کاڵاکانیان هەموو پێداویستیەکانی تەلارسازیی لەماددەی پلاستیک دروست دەکات، کەمەترسی سووتانی زیاترە وە زیان بە تەندروستی مرڤیش دەگەیەنێت بە تایبەت لە کەشی گەرمدا، لە سەرماشدا شێی زیاترە و دەبێتە هۆی دروستبوونی کەڕوو و بۆ کۆئەندامی هەناسە زیانی گەورەی هەیە.

بەهۆی ناتەندروستی جۆری کاڵا و ماددەکانەوە مەترسی سووتانی خانوو و باڵەخانەکان زیاترە لەسەر هاوڵاتیان، دەبێت هاوڵاتیان دووربن لەباڵەخانەو ماددە پلاستیکیەکان بۆدروستکردنی خانووبەرە.

لە ڕاستیدا لە کۆندا تەلارسازیی و خانووبەرە تەندرووستانەتر دووست دەکران، ئێستاش دەبێت خەڵک لەو باڵەخانانە دروست بکات، کە سەلامەتی بە بنەما بگیرێت و کەمتر ماددەی پلاستیک بەکاربهێنرێت.

لەو باڵەخانەدا بە هەرهۆکار و هەر جۆرێک ئاگرکەوتبێتەوە دەبێت ڕێگای ڕزگاربوونی خەڵکی تێدابوایە بۆدۆخێکی ئاوا مەترسیدار.

دوبارە سەرخۆشی بۆ کەس وکاری ئەو مامۆستابەڕێزانە و بنەماڵەکانیان و هیوادارین گیانیان بەبەهەشتی بەرین شادبێت، هیوای زووچاک بوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.

ش. ئـ

Comments are closed.