کۆچبەرانی عەفرین: لەپێناو گەڕانەوە بۆ عەفرین تا مردن بەرخۆدان دەکەین

ناوەندی هەواڵەکان

کۆچبەرانی عەفرین لە شەهبا ڕایدەگەیەنن، تاوەکوو ڕۆژێک بگەڕێنەوە بۆ عەفرینی ئازادکراو، ئەوان لە شەهبا تا کۆتایی لەپێناو شکۆی خۆیان بەرخۆدان دەکەن.

پاش داگیرکردنی کانتۆنی عەفرین لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانییەوە، هەزاران هاووڵاتی بۆ پاراستنی شکۆی خۆیان ڕوویان کردە هەرێمی شەهبا، سەرەڕای هەلومەرجە زەحمەتەکان، شەش ساڵ تێکۆشانیان کرد، لە لایەک هێرشی دەوڵەتی تورک لەلایەن گەمارۆی حکومەتی شام، هاووڵاتییانی بێزار کردووە، هەموو دەرفەتەکانی ژیانی لە خەڵک پچڕاندووە.

لە لایەک گەمارۆ لە لایەک هێرش

سەلوا ئەحمەد شێخۆ، یەکێکە لە دانیشتووانی عەفرین، لە کەمپی بەرخۆدانی کۆچبەران دەژی ڕایدەگەیەنێت، پێش هێرشەکانی داگیرکەری، بە ئارامی لە شوێنی خۆیان ژیاون، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە شێوەیەکی دڕندانە هێرشی کردە سەر ئێمە و هەموو دار و بەرهەمەکانی تاڵان کرد، بەهۆی هێرشە سەختەکانەوە ناچار بووین ڕوو بکەینە شەهبا.

دەشڵێت: لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوودا لە شەهبا لەلایەن حکومەتی شامەوە گەمارۆ دراوین و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی دژی ئێمە بەبێ پچڕان بەردەوامن، لە لایەک هێرش و لە لایەک گەمارۆ هەیە، بەهۆی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ناوچەکانی ژێرخانی جڤاکی و وێستگەی سووتەمەنی، ئەم زستانە لەڕووی پەیداکردنی سووتەمەنی و پێویستییەکانی ژیانەوە تووشی کێشە و گرفت دەبینەوە.

ڕایگەیاند، تاوەکوو ڕۆژێک بگەڕێنەوە بۆ عەفرینی ئازادکراو بەرخۆدان دەکەن، ئەوان لە شەهبا تا کۆتایی لەپێناو شکۆی خۆیان بەرخۆدان دەکەن.

“تا کۆتایی بەرخۆدان دەکەین”

زەلۆخ قاسم، یەکێکی تر لە دانیشتوانی ناوچەکە و ئاماژەی بەوە کرد، لە شەهبا لە هەلومەرجێکی سەختدا دەژین، ژنان بەهۆی نەبوونی غاز ناچارن لەسەر سۆپا چێشت لێ بنێن ئەمەش مەترسیدارە بۆ سووتانی خێمەکان، لەپێناو گەڕانەوە بۆ عەفرین، دژی ئەم زەحمەتیانە بەرخۆدان دەکەین.

عەبدولڕەحمان شەکیرۆ، ناڕەزایەتی دژی گەمارۆی حکومەتی شام دەربڕی، ڕایگەیاند، ئەمە دوو هەفتەیە لە تاریکیدا دەژین و بە مۆم دەورمان ڕووناک دەکەینەوە، مۆمەکەش کاتژمێرێک دەمێنێتەوە، زۆربەی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان نەماون، ئەگەر کەسێک نەخۆش بکەوێت، ناتوانێت بچێت و چارەسەر وەربگرێت، دژی گەمارۆ و هێرشەکان بەرخۆدانێکی نموونەیی هەیە، ئامانجمان ئەوەیە ڕۆژێک بە شێوەیەکی شەرەفمەندانە بگەڕێینەوە بۆ عەفرین”.

ر.س

Comments are closed.