بە زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانی عێراق بیر لە بەرهەمهێنانی کارەبای زیاتر دەکرێتەوە

ناوەندی هەواڵەکان

بەڕێوەبەری ناوەندی گەشەپێدان و لێکۆڵینەوە لە وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانەوە، عێراق پێویستی بە بەرهەمهێنانی ٥٠ هەزار مێگاوات کارەبا دەبێت.

ئەمڕۆ عەلی جاسم، بەڕێوەبەری ناوەندی گەشەپێدان و لێکۆڵینەوە لە وەزارەتی نەوتی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی سەر بە حکومەتی عێراقی ڕاگەیاند، وەزارەتی نەوت لەڕێگەی کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی غازەوە، پێداویستی بەرهەمهێنانی کارەبای فەراهەم کردووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەو پێیەی بە زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان خواست لەسەر کارەبا زیاتر دەبێت عێراق پێویستی بە بەرهەمهێنانی ٥٠ هەزار مێگاوات دەبێت.

بەپێی دوایین داتاکان، عێراق پێویستی بە نزیکەی ٣٧ هەزار مێگاوات کارەبا هەیە، لە ئێستادا تەنیا ٢٥ هەزار مێگاوات کارەبای هەیە و لەڕێگەی چەند سەرچاوەیەکەوە دەستی دەکەوێت و نزیکەی ٨٠٠ مێگاواتی لە هەرێمی کوردستان دەکڕێت.

ڕۆژی ڕابردوو، لیژنەی کارەبا و وزەی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هەوڵ دەدەن لە خولی داهاتووی یاساداناندا دەنگ لەسەر یاسای بەکارهێنانی وزەی نوێ بووە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بدەن.

وتیشی، ” بەپێی یاساکە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان دەتوانن نزیکەی دوو هەزار مێگاوات بەرهەم بهێنن”.

ر.س

Comments are closed.