بەرپرسێکی ئێران ڕایدەگەیەنێت ئەمریکا سەرقاڵی کڕینی ئاوی قورسی ئێرانە

ناوەندی هەواڵەکان

بەگوێرەی وتەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمریکا سەرقاڵی کڕینی ئاوی قورسی ئێرانە.

ئەمڕۆ لە لێدوانێکدا وەزیری دەرەوەی ئێران حوسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان ڕایگەیاند، سەرەڕای هەموو ئابڵوقەکان، ئەمریکا سەرقاڵی کڕینی ئاوی قورسی ئێرانە.

لە لێدوانێکدا وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، ئەمریکا سەرقاڵی کڕینی ئاوی قورسی ئێرانە و بەرپرسێکی ڕۆژئاواش ڕایگەیاندووە، ئاوی قورسی ئێران باشترین کوالێتی هەیە لە جیهاندا.

بە پێی ئاژانسی هەواڵی نیمچە فەرمی تەسنیم، عەبدوڵاهیان لە ڕێوڕەسمێکدا قسەی کردووە و لەبارەی تواناکانی ئێران ڕایگەیاندووە، ئەمریکا سەرەڕای ئەوەی ئابڵۆقەی خستووەتە سەر ئێران، بەڵام پەرەسەندنەکان لە ئاستێکی بەرچاودایە و لە کەرتی وزەی ناوەکی و مووشەکییدا پێشکەوتنی بەرچاو بینراوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕاشیگەیاندووە، ئەمریکا لە ڕێگای سێیەمەوە، سەرقاڵی کڕینی ئاوی ئێرانە و بەرپرسێکی ڕۆژئاواییش پێی ڕاگەیاندووم کە، ئاوی قورسی ئێران باشترین کوالێتی هەیە لەسەر ئاستی جیهاندا.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژە بەوە دراوە، ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٨دا بە شێوەیەکی تاک لایەنە لە ڕێککەوتننامەی ناوەکی ئێران لەگەڵ وڵاتانی ٥+١ کشاوەتەوە، بەڵام هەوڵێک هەیە بۆ زیندووکردنەوەی ئەو ڕێککەوتننامەیە

دەشڵێت: ئێمە هەر لە سەرەتاوە ڕامانگەیاندووە کە هێڵە سوورەکان نابەزێنین، لە ڕێککەوتننامەکەش پاشەکشەمان نەکردووە، بەڵام ئێمە ناتوانین پێشکەوتنەکانمان لە تونێلێکی تەسکدا بە ناوی ڕێککەوتنی ناوەکی بەرتەسک بکەینەوە.

ر.س

Comments are closed.